شەقامەکانی گەڕەکی سیمی خاتووناوە قیڕتاو دەكرێن 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە سنووری شارەوانیی چوار، خزمەتگوزاریی چاکكردن و قیڕتاوکردنی دەگەیەنێتە گەڕەکی سیمی خاتووناوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/9/2022، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، ئه‌مڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و جێگری سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی سیمی خاتووناوە دەستی پێکردووە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، پڕۆژەکە لەسەر داهاتی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرە و بە بڕی ٧٩٥ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، کە کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکەکە قیڕتاو دەکرێن.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “لەماوەی ڕابردوودا بەڵێن بە دانیشتوانی گەڕەکەکە درابوو، کە دەست دەکرێت بە قیڕتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی سیمی خاتووناوە، بەدەر لەم گەڕەکە پارێزگاری هەولێر و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کار لەسەر سەرجەم ئەو گەڕەک و شەقامانەش دەکەن، کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزارییە، بەتایبەت گەڕەکە هەژارنشینەکان”.