مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەشداری لە ترێندی (یەك وشە)ـدا دەکات و تێیدا وشە دڵخوازەکەی خۆی ئاشکرادەکات.
مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا نووسویەتی “کوردستان” وەك ئاماژەیەك بۆ وشە دڵخوازەکەی خۆی.
تاوەکو ئێستا چەندین سەرۆک و دامودەزگا و کەسایەتی دیار بەشدارییان لە ترێندی (یەك وشە)ـەدا کردووە، لەوانە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کە وشە دڵخوازەکەی “دیموکراسی”ـیە، هەروەها ئاژانسی ناسا کە هەژمارەکەیان لە تویتەر وشەی “گەردوون”ـی بە تەنیا بڵاوکردووەتەوە.
لە ترێندی یەک وشەدا، بەکارهێنەرانی تویتەر بە سادەیی یەک وشە تویت دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ ناوەڕۆکێک یان روونکردنەوەیەکی زیاتر بدەن، ئەو وشەیەش کە تویتی دەکەن، زۆربەی کات یان وشەی دڵخوازی خۆیانە، یان پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵی هەیە.