پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی کازیوە

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رادیۆی کازیوە

بەبۆنەی (٩)یەمین  ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی کازیوە) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆکەتان دەکەین و، هیوادارین ساڵی تازەی تەمەنی رادیۆکەتان ساڵی پێشکەوتنی زیاتر بێت لە کار و چالاکی و بەرنامەکانتان٠
رادیۆی (کازیوە) لەماوەی نۆ ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێکی گونجاو بیسەرێکی زۆر لە دەنگی رەسەنی  خۆی کۆبکاتەوە و، لە ڕێگای پەخشی رادیۆیی و پێگەکانی لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا خزمەتێکی باش بە پەیڤ و زاراوەی کوردی ئاوێتە بە هەوڵی پێشکەوتن و شارستانیەت بکات لە دەڤەرەی گەرمیانی تێکۆشەر .
بەو بۆنەیەوە جارێکی تر پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی  کازیوە دووپات دەکەینەوە و بە ھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی میدیایی رۆڵی ئەرێنی  خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن..
     
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ـی٩ـی٢٠٢٢