شه‌وی رابردوو له كه‌ركووك، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌وه كه‌سێك كوژرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، کاتژمێر دووی شەوی رابردوو، لەگەڕەکی شۆریجەی كه‌ركووك، به‌هۆی بەدەستڕێژی گولـلەوه كه‌سێك کە ناوی محه‌ممه‌د عه‌دنانه و به (محه‌ممه‌د قه‌ساب) ناسراوه، کوژرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: “ناوبراو ته‌مه‌نی 35 ساڵه و تاکو ئێستا بکوژ دەستگیرنەکراوه و بەرەو شوێنیکی نادیار هه‌ڵهاتووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه”.