پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

 لەڕێکەوتی 25/8/2022تاوانبارێک بەناوی(ئەحمەد سالار مامند)لەکاتی گواستنەوەیدا لەدەستی هێزە ئەمنیەکان ڕایکرد و خۆی حەشاردا.دوای بەدواداچونی تیمەکانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش کەپێک هاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دژەتیرۆرو ئاسایشی هەولێرو پۆلیسی هەلێر،توانرا شوێنی تاوانبار دەست نیشان بکرێت و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/9/2022تاوانبار دەستگیرکرایەوەولەگەڵ دوو تاوانباری تر بەناوەکانی(م.و.ن) و (ه.و.ن) کە هەڵسابوون بە شاردنەوەی تاوانبار لای خۆیان .تاوانباران ڕادەستی یاسا کران. هاووڵاتیانی خوشەویستی شاری هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک ناتوانێت لەدەستی یاسا ڕابکات وهەموومان لەخزمەتی ئارامی و سەقامگیری بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان بەردەوام دەبین. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ​ 1/9/2022