ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پاش بڵاوبوونەوەی وێنە و دروشمی داعش لەئاکاونتی تایبەتی (ھ. م. ع)، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، کە دانیشتووی قەزای بازیانە، هه‌روه‌ها تۆمەتبارێکی دیکەش بەناوی (د. ف. ک) پشتیوانی خۆی بۆ وێنە و پۆستەکە دەربڕیووه، ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران، لە (27ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، بەپێی ماددەی (2) له یاسای تيرۆر، لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، هەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیرکران و راپێچی بەردەم یاسا و لێکۆڵینەوە کران.