چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وەزارەتی کشتوکاڵ: قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە و خەیار تا کاتێکی نادیار دڕیژکرایەوە


وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، تا کاتێکی نادیار قەدەغەی سەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و خەیار) لە خاڵە سنوورییەکان درێژ بکرێتەوە.

لە نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەرکراوە و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ واژووی کردووە ئاماژە بەوەدراوە، کە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی و نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و بەدواداچوون بۆ بازاڕ و عەلوەکان، بەمەبەستی پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی جوتیاران، بڕیاردراوە بەوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و خەیار) تا کاتێکی نادیار درێژ بکرێتەوە.

هەروەها وەزارەتە بڕیاریداوە، باج لەسەر بەرهەمی خۆخی هاوردەکراو هەڵبگیرێت.

ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمە کشتووکاڵییە جیاوازەکاندا، وەزارەتی کشتوکاڵ بەگوێرەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیار دەردەکات، بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی وڵاتانی دیکە، یان باج خستنە سەری، ئەوەش بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی لە بازاڕەکاندا.