دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک، بەرپرسی مەشق و راهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـیان کوشتووە.
دەزگای هەواڵگری تورکیا ئەمڕۆ (چوارشەممە 31ـی ئاب)، ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەرپرسەکەی پەکەکە ناوی (ئومێت تارهان)ـە.
رۆژی 29ـی ئاب، فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چهكدارانی پهكهكه بهئامانج گرت، بهوهۆیهوه چوار چهكداری پهكهكه گیان لهدهستدا.
دژه تیرۆری هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە رایگەیاند “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردوومان کردووه.