دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 14 ی ئەیلوولی 2021 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی گرنگی لە سۆران و قەزا و ناحییەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران ئەنجام داوە و بەردەوامیش هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بەم دەڤەرە دڵگیرە بکات.
زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دینار لە دوو مانگی ڕابردوو بۆ ئیدارەی سۆران خەرج کراوە
داتا و زانیارییەكانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دوو مانگی ڕابردوو كە لە ئێستادا خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
– پرۆژەی جووتسایدی سۆران – ڕواندز كە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە بە بڕی ٣٤٩ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار دینار و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكە ١٢٠ ڕۆژە.
– قیڕتاوكردنی چەند شوێنێكی جیا جیا لە شەقامەكانی سۆران بە گوژمەی ٣٧٣ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دینار و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكان ٧٥ ڕۆژە.
– دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی لە گەڕەكی بەختیاری بە بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٩٤٢ هەزار دینار و ماوەی پڕۆژە ٩٠ ڕۆژە.
– پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكی شەهیدان لە قەزای ڕواندز بە بەهای ١٠٥ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دینار، ماوەی پڕۆژە ٩٠ ڕۆژە.
– دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی بەرخودان، ڕاپەڕین و ڕێگەی سەرەكی گوندی ناوكۆك بە بەهای ٧٨٩ ملیۆن و ٩٤٧ هەزار دینار.
– پڕۆژەی قیڕتاوكردنی جووتسایدی دەروازەی قەزای سۆران تا سەنتەری بازاڕ بە بەهای٣٩٠ ملیۆن دینار.
– قیڕتاوكردنی چەند شوێنێكی جیا جیا لە ڕێگەی نێوان پردی حافیز تا قەزای چۆمان بە بەهای ١٤٩ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار دینار.
– فراوانكردنی چەند پرد و شەقامێك لە قەزای چۆمان بە بڕی ٩٢ ملیۆن دینار.
-كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە سەنتەری قەزای چۆمان بە بڕی ٤٤٨ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار و ٧٥٠ دینار.
– كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و دروستكردنی جۆگەی ئاودێری بۆ چەند گوندێك لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان بە بەهای ٢٢٦ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار دینار.
– قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی ناوەندە لە قەزای چۆمان بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار.
– قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی گەزنەی سەر بە چۆمان بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار.
– دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارەوانی وەرتێ بە گوژمەی ٢٠٠ ملیۆن و ٦١٥ هەزار دینار.
– پڕۆژەی دروستكردنی سەرپۆش بۆ جۆگەی كراوە و لەبغكردنی لە قەسرێ بە گوژمەی ٩ ملیۆن دینار.
– چەند پڕۆژەیەكی جیا جیا لە قەزای چۆمان بە بڕی ٩٢ ملیۆن دینار.
– دروستكردنی پردێك لە گەڕەكی گوڵان لە قەزای چۆمان بە بڕی ٨ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دینار.
– دانانی ڕووناكکەرەوە لە ناحیەی وەرتێ لە قەزای ڕواندز بە بەهای ٥٩ ملیۆن و ٧٦ هەزار دینار.
– كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی سەنتەری ناحییەكە بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن و ٦١٥ هەزار دینار.
– كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گوندەكانی سنووری ناحیەی وەرتێ بە بەهای ١١٤ ملیۆن و ٨١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار.
– پڕۆژەی ڕووناككردنەوە لە ناحیەكانی مەزنی و بلێ، گوندەكانی بارزان، بازێ لە قەزای مێرگەسۆر بە بەهای ٦٥ ملیۆن دینار.
– پڕۆژەی تۆڕی ڕووناكی شەقامی پیشەسازی كۆن تا كۆتایی گەڕەكی برایەتی بە بەهای زیاتر لە ٣٧ ملیۆن دینار.
– پڕۆژەی دانانی كورسی لەسەر لێواری زێی گەورە لە مێرگەسۆر بە بەهای ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار.
– پڕۆژەكانی ڕێگەی ناحیەی مەزنێ لە مێرگەسۆر بە بڕی ٣٥ ملیۆن.
– قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكی بنكەی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر بە بڕی ٦٦ ملیۆن دینار.
– دروستكردنی جۆگەی كراوە لە گوندی بارزان بە گوژمەی ٧ ملیۆن و ٧١٦ هەزار دینار.
– دروستكردنی چەند شەقامێك لە سەنتەری ناحیەی سیدەكان بە گوژمەی ٣٥٠ ملیۆن دینار.
– بیر لێدان لە گوندی ئاڵانەی سەر بە ناحیەی سیدەكان بە گوژمەی ١٦ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار.
– لێدانی بیر بۆ گوندی نزاری لە سیدەكان بە گوژمەی ١٦ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار.
– پڕۆژەی گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی بەختیاری لە قەزای سۆران بە بەهای ٤٢ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دینار.
– گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ سەنتەری بازاڕی سۆران بە بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دینار.
– پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگەكانی گەڕەكی شەهیدان، زارگەلی، برایەتی لە ناحیەی خەلیفان بە بڕی ٥٢٩ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار دینار.
– دروستكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سرێشمە لە ناحیەی خەلیفان بە بڕی ٥٤ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار دینار.
– گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی گەڵاڵە لە قەزای سۆران بە بری ١٠٢ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دینار .
– گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ سەنتەری بازاڕ لە قەزای سۆران بە بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دینار.
– لێدانی بیر بۆ گەڕەكەكانی سەرچەم بە گوژمەی ٢٠ ملیۆن دینار.
– كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی دیلمان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار.
-جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی دیكەی جیاواز بە گوژمەی زیاتر لە ٤٨٠ ملیۆن دینار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
چەندین پڕۆژەی دیكەی ستراتیجی لە پلاندان و بڕیارە لە ماوەیەكی كورتدا ڕابگەیەنرێن لە سنووری هەموو گوند و ناحیە و قەزاكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چوار قەزای سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر و چۆمان پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٣٥٠ ھەزار کەس دەبێت کە دەکاتە نزیکەی لەسەدا ١٤.٤ی دانیشتووانی پارێزگای ھەولێر، ڕووبەری ئیدارە نوێکە پێنج هەزار و ٤٧٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بە هەر چوار قەزاکە ١٣ ناحیە و ٧٩٧ گوند پێکدێنن.