سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری :پێویستە‌كاری جدیتر بۆ گە‌یاندنی پە‌یامی حكومە‌ت بكرێت

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 30ی ئابی 2022، دکتۆر جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی راگەیاندن و گوتەبێژی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بە مەبەستی کارکردنی زیاتر بوو بۆ باشترکردنی یەکگوتاری دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی حکومەت و وەرگرتنی پەیامی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر