بە گوژمەی 344 ملیۆن دینار شەقامە ناوخۆییەكانی پاركی هەوار قیڕتاو كران
لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی 344 ملیۆن دینار، شەقامە ناوخۆییەكانی پاركی هەوار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر قیڕتاو كران.
پاركی هەوار كه دهكهوێته شارهدێی بنهسڵاوه، یەكێكە لە پاركە گەورەكانی شاری هەولێر و بە سەدان هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جهختی كردهوه كه دوای پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەكانی، خزمەتگوزارییەكانی هەمەجۆر دەگەیەنرێنە پارکەکە وەک زیادکردنی ڕووناکی و کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی دیکەش كە كاریگەرییان لەسەر پەرەپێدانی پاركە دەبێت.