پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە قەزای خورماتوو بەهۆی ئەو دۆخە نوێیەی بەغداوە زیاتر لە 2 هەزار كاسبكار بێكار بوون 

بەهۆی داخستنی ڕێگەی نێوان كەركووك و بەغدا زیاتر لە دوو هەزار كاسبكار كە زۆرینەیان كوردن و بژێویان لەسەر كارەكانیانە لە قەزای خورماتوو بێكار بوون.

دوای ئەو دۆخەی كە لە دوێنێوە لە بەغدا سەری هەڵداوە و خۆپێشاندانەكان بەردەوامن و لە شار و شارۆچكەكان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە، ڕێگای سەرەكیی نێوان كەركووك و بەغداش داخرا.

لە قەزای خورماتوو دەیان چێشتخانەی گەشتیاری هەیە كە زیاتر لە دوو هەزار گەنجی خورماتوو لەو چێشتخانانە كار دەكەن، بەهۆی داخستنی ئەو ڕێگایەوە ئەو كاسبكارانەش بێكار بوون.

هاوكات لە خورماتوو دابەشكردنی بەنزین لە بەنزینخانە حكوومییەكان ڕاگیراوە و هێزی ئەمنییش لە شوێنە سەرەكییەكانی شارەكە بڵاوەیان پێ كراوە.