کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە 

ئەمڕۆ سێشەممە 30/8/2022 کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند، گەشتکردن بۆ ئێران لەو دەروازەیەوە ڕاگیرا.

بەپێی ئاگادارییەکە، کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانی ئاگادار کردووەتەوە تاکوو کاتێکی نادیار جووڵەی گەشتکردنی لە مەرزی تەمەرچین ڕاگرتووە کە هاوسنوورە لەگەڵ کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران.

ئاماژە بەوەش دراوە کە تەنیا جووڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە و جووڵەی بازرگانی لەو دەروازەیەوە بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر