وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌مى پۆلی 12ى ئاماده‌یی بۆ سه‌رجه‌م قوتابییان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/8/2022، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاگادارى سه‌رجه‌م قوتابییان كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌م زوانه‌ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمى قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 رادەگەیەندرێت.

هه‌فته‌ى ڕابردوو تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمى قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە كۆتایی پێهات.

ھەواڵی زیاتر