محەمەد عەبدوڵڵا غه‌رباوی، یاریده‌ده‌ری هونەری سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە عێراق، رایگەیاند، “چەند كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ لایەنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌ت و لە وەزارەتی دارایی و په‌رله‌مانی عێراق كردووه، بۆ
مه‌به‌ستی هەرزانكردنی كارتی مۆبایل لە سه‌رتاسه‌ری عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، بڕیاری باج خستنه سه‌ر كارتی مۆبایل و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی، پێشتر بۆ ئه‌وه بوو كه داهاتی حكوومه‌تی پێ زیاد بكرێ، چونكه پێشتر نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی بوو و حكوومه‌ت تووشی قه‌یرانی دارایی ببوو، به‌ڵام ئێستا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی حكوومه‌ت، وامان لێ ده‌كات ئەو باجە لاببرێت كه پێتر به رێژه‌ی %20 خرابووه سه‌ر كۆمپانیاكان و كارتی په‌یه‌وه‌ندی.