فڕۆکەیه‌كی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی بۆردوومانکرد

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت راشیگەیاند، دوو چەکداری پەکەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و ھەردووکیان گیانیان لەدەست داوه‌، ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سووتاوە.

ئەو شوێنەی کە بۆردوومانه‌كه‌ی لێکراوە، سێ کیلۆمەتر لە کۆمەڵگه‌ی خانەسوورێی سەر بەناحیەی سنۆنێی سەر بە قەزای شەنگال دووره‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان:

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە بەئامانج دەگرێت و چوار چەکداری پەکەکە دەکوژێت

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022، کاتژمێر 17:40، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا چوار چەکداری پەکەکە کوژران.

ھەواڵی زیاتر