بۆ یەکەمجار هێزەکانی رووسیا لەنێو کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان جێگیربوون و بنکەیەکیان لەسەر گردی مشتەنوور داناوە.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، پۆلیسی سەربازی رووسیا لە گردی مشتەنووری کۆبانێ، جێگیربوونە و بنکەیەکیان داناوە.
گردی مشتەنوور لەنێو شاری کۆبانێیە و شوێنێکی ستراتیژییە، یەکەمجارە هێزەکانی رووسیا لەو شارە جێگیرببن.
ئەو هەنگاوەی رووسیا لە کاتێکدایە کە تورکیا بەردەوام لە رێگەی درۆن، بنکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆبانێ و عەین عیسا دەکاتە ئامانج و هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیش دەکات.