وەزیری دەرەوەی عێڕاق سەردانی تاران دەکات

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی بەغدا و تاران تاوتوێ دەکەن.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 29/8/2022، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

سەحاف، ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا – تاران و پەرەپێدانی بەرژەوەندی هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.

راشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکاندا دۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو و پیشکەوتنەکانی پرسی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر