سلێمانی.. 3 مێرمنداڵ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستدا

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، کاژێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە رێگەی عەربەت- سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و سێ مێرمنداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 29-8-2022، بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم دەبلیوو) بەهۆی خێرایی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە ماتۆرسکیلێکدا کە سێ مێرمنداڵی لەسەر بووە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی گوتیشی: “تەمەنی سێ مێرمنداڵەکە لە نێوان 12 بۆ 13 ساڵاندایە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش 20 ساڵانە و خەڵکی عەربەتن.”

بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی: “دوای رووداوەکە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە، بەڵام پۆلیسی عەربەت توانیویانە لە کۆمەڵگەی عەربەت دەستگیری بکەن.”

ھەواڵی زیاتر