ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی لە کفری کوژرا

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی، سوهێل خورشید کە هاوکات مێژوونووس و نووسەری دیاری گەرمیانە، لە قەزای کفری کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی ئابی 2022، نزیک كاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوای گەڕانەوەی لە دەوامی فەرمانگەكەی، سوهەیل خورشید، ناسراو بەمامۆستا شەماڵ، نووسەری بواری مێژوو و ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی گەرمیان و ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە کفری بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

سەبارەت بە رووداوەکەش، پۆلیسی کفری رایگەیاند، تا ئێستا ھۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

لە ئێستادا تەرمی مامۆستا شەماڵ رەوانەی پزیشكی دادی کەلار كراوە، تائێستا دەزگا ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان نەخستووەتەڕوو لەسەر ئەو ڕووداوە.

نوسەر و مێژوونوس، سوهەیل خورشید ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی بووە و فەرمانبەر بووە لە فەرمانگەی كشتوكاڵی كفری.

ھەواڵی زیاتر