لەم وەرزەی پەرلەماندا زیاتر تەرکیز لەسەر نووسینەوەی دەستوور دەکرێت

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

کۆتایی ئەم مانگە پشووی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، ئەو پڕۆژەیاسانەی خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە، دوای خوێندنەوەی دووەم دەخرێنە دەنگدان و پەسەند دەکرێن. پەرلەمانتارێکش دەڵێ، لەم وەرزەدا زۆر تەرکیز لەسەر بابەتی دەستوور دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە لیژنە ھەمیشەییەکەی دەستوور کارا دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر بڕگە و ماددەکانی بکرێت.

سەعید ھەرکی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەولێر دەڵێت: “لە سەرەتای مانگی داھاتوودا وەرزی نوێی یاسادانان دەست پێ دەکاتەوە و لە ماوەی مانگێکدا ھەموو ئەو پڕۆژەیاسانەی ئامادە کراون لەلایەن فڕاکسیۆنەکان و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت و بخرێنە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان”.
ھەرکی، ئاشکراشی کرد: “لەم وەرزەدا زۆر تەرکیز لەسەر بابەتی دەستوور دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە لیژنە ھەمیشەکەی دەستوور کارا دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر دەستوور بکرێت، چونکە بناغەی دروستبوونی ھەر وڵاتێک دەستوورە، بۆیە پێویستە ھەرێمی کوردستان دەستووری خۆی ھەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشە و گرفتانەی کە ھەن لەڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی درکاند، بۆ ھەڵبژاردن تا ئێستا ھیچ شتێکی نوێ نییە، پێویستە لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی پەرلەمان لەسەر بابەتی کۆمیسیۆن و ھەڵبژاردنڕێک بکەون، ئەو کات پەرلەمان کاری خۆی بكات.
سەعید ھەرکی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، جەختی لەوەش کردەوە: “لەم خولەدا ھەموو ئەو پرۆژەیاسانەی لەلایەن حکوومەتەوە بۆ پەرلەمانڕەوانە کراون و پەسەند کراون لە بەرژەوەندیی خەڵکدا بوونە، جا ھەر پرۆژەیاسایەک تایبەتە بە چین و توێژێک، بەتایبەتییاسای چاکسازی، کەیاسایەکی زۆر گرنگ بوو، دوای ئەوەی یاساکە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە سەرۆکایەتیی حکوومەت و لایەنەکان پێوەی پابەند بوون، بۆ ئەوەی یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، ئێستا %٧٠ یاساکە چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵامیاساکە بۆ ساڵێک و دوو ساڵ نییە، ئەویاسایە بەردەوام دەبێت و بۆتە ھۆکار کە داھاتێکی باش بگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت، لەگەڵ ئەوەش بۆیەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە ھەنگاوی باش نراوە، ھەنگاوەکانیش بەردەوام دەبن، لە داھاتوودا شتی باش بۆ خەڵکی کوردستان دەکرێت”.

ھەواڵی زیاتر