چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئە‌حمە‌د ئیسماعیل سە‌رمایە‌داری كورد،كارە‌بای شاری بوخارستی بە‌ ٩١ملێۆن دۆلار كڕی

كۆمپانیای ماس گڵۆبال كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری كورده‌ و كه‌ هاوكات خاوه‌نی وێستگه‌ی كاره‌بای گازی هه‌ولێره‌، كۆمپانیای مینیتا تی پی پی رۆمانی به‌ بڕی 91 ملیۆن یۆرۆ ده‌كڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ كاره‌بای شاری بوخارستی پایته‌ختی رۆمانیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و له‌ بنه‌ڕه‌تدا كۆمپانیایه‌كی حكوومی بووه‌ و له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا كۆمپانیای ماس توانی كۆمپانیاكه‌ له‌ حكوومه‌تی ڕۆمانیا بكڕێته‌وه‌ و بڕیاریشه‌ به‌ بڕی ملیارێك یۆرۆ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی كاره‌بای ڕۆمانیا بكات.