سەرچاوەیەك لەنێو بازاڕی شەوکەتی مەلا رایگەیاند: مامەڵەکار بە تۆمەتی مامەڵەی ساختە لەناو بازاڕی شەوکەوتی مەلا لە سلێمانی دەستگیرکراون.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: هێزێکی ئەمنی ئەو کەسانەیان بە تۆمەتی ساخکردنەوەی چەکی پڕۆژەکان دەستگیرکردووە.
بازاڕی شەوکەتی مەلا لە شاری سلێمانی کە ناسراوە بە بازاڕی دۆلارەکە، تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی دراو.
دەستگیرکردنی ئەو 12 سەرمایەدار و مامەڵەکارە لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەس و بازارگانانەیە کە لە ماوەکانی رابردوودا دەستگیرکران بە تۆمەتی بازرگانی و داگیرکردنی زەوی و موڵکی حکومی