چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فوئاد حوسێن: ئەمڕۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەمە جارێکی تر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە ڕەوشی عێراق هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی ئایندەی عێراق و پرسی کاندیدی سەرۆک کۆمار تاوتوێ بکەن.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە دەزگا میدیاکانی راگەیاند: کاتژمێر شەشی ئێوارە ئەمڕۆ شەممە 27/8/2022، لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبمەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەری هەولێر: دۆخی عێراق و کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و یەکگوتاری لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

لە دوو مانگی رابردووەوە ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی فوئاد حوسێنە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان بە گشتی و ناوماڵی شیعە بەتایبەتی، دوای زیاتر لە 10 مانگ لە هەڵبژاردنی عێراق تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت.