ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی دەست پێدەکات

ئەمڕۆ شەممە27ی8ی2022، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی14ی پارتی دەستپێدەکات، یەکەم رۆژیش لە سنووری باڵەکایەتی دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ لە سنووری باڵەکایەتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی دەست پێبکات و دواتر پڕۆسەی دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14، قۆناغ بە قۆناغ لەسەرجەم سنووری لقەکان دەست پێدەکات.

لەبارەی ئەندامانی کۆنگرەش بڕیارە جگە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەموو ئەندامانی دیکەی کۆنگرە بە هەڵبژاردن ببنە ئەندامی کۆنگرە، هەر بەپێی پەیڕەوەکەش لە %25ی ئەندامانی کۆنگرە دەبێت ئافرەت بن.

ھەواڵی زیاتر