تەرمى پێشمەرگەیەک و دایکى لەماڵەکەى خۆیاندا لە خانەقین دۆزرانەوە.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، عومهر ئازاد (27 ساڵ) کە پێشمەرگەیە لەگەڵ دایکى لەلایەن کەسێکەوە لەماڵەکەى خۆیاندا دراونەتە بەر دەستڕێژى گولـلە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
تەرمى عومەر و دایکى بۆ پزیشکى داد گوێزراونەتەوە و تا ئێستاش پۆلیس وردەکاریی رووداوەکەى ئاشکرانەکردووە.