به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان ڕاگه‌یاند كه له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا په‌ڵه هه‌ور له ئاسمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووكیش له‌سه‌ر زه‌وی.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی کەم هەیە.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خێرایی با به‌هه‌مانشێوه له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو شاره‌كانی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک: 40
کەرکووک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 40
گەرمیان: 46