چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌  له‌ئوتۆمبێلی‌ هاوڵاتییه‌ك كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه‌ به‌ووته‌ی سكاڵاكار سوكایه‌تی‌ پێكردووه‌و دواتر بەماتۆڕسکیل  دوای‌ كه‌وتووه‌و ته‌قه‌ی‌ له‌ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌روه‌ها له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردبوو.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌، تۆمه‌تبار (د، ت، م) له‌دایكبووی‌ 2003 دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (31/405) له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.