وەزارەتی ناوخۆ زانیاری لەبارەی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی دەخاتەڕوو، گۆڕانکاری لە وادەی بەسەرچوون و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری کراوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست رۆژنامەی هەولێر کەوتووە، لەمەودوا مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەکانییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری پێدەکرێت و نوێ دەکرێتەوە، بە مەرجی پشکنینە پزیشکییەکانی دیاریکراو.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە شەش مانگ پێش رێکەوتی بەسەرجوونی مۆڵەتەکەی داواکاری نوێکردنەوە پێشکەش بکات.