مهسرور بارزانی بهبۆنهی ساڵیادی تاوانی ئهنفالی بادینانهوه پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا رایگهیاندووه، ئهو عهقڵیهتهی له پشت ئهو تاوانه بوو، دهبێ نهمێنێ.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 25/8/2022، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی به بۆنهی ساڵیادی ئهنفالی بادینان بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه، “له شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو ، ڕژێمی عێراق، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهێنرا، هەزاران کەس شەهید و بێسەروشوێن کران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر و، سەدان گوندیش وێران کران”.
لە سی وچوارمین ساڵڤەگەڕی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە و جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە ، کە پێویستە حکومەتی عێراق بە پێی دەستوور، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە کە مافێکی ڕەوای خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانە.
هەروەها پێویستە ئەو عەقلییەتەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت.
لە ساڵڤەگەڕی ئەنفالی بادیناندا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .