خوولى دووەمى ئەزموونە گشتییەکانى قۆناغى ئامادەیی ساڵى خوێندنى ٢٠٢١ ـ ٢٠٢٢، لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ دەستى پێ کردووە و بڕیار وایە لە ڕێکەوتى یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢، بە تاقیکردنەوەکانى زمانى تورکی و سریانى و پەروەردەى مەسیحى کۆتایی بێت.
بە پێى لێدوانى فاتێح مەولەویزادە جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە خوولى دووەمدا ١٠٧ هەزار و ١٣٠ قوتابی لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بەشدارى تاقیکردنەوەکان دەکەن کە بەم شێوەیە دابەش بوونە:
ـ پارێزگاى هەولێر: ٤٢,٠٠٤ قوتابی
ـ پارێزگاى سلێمانى: ٢٨,٦٨٦ قوتابی
ـ پارێزگاى دهۆک: ٢٩,٩٠٣ قوتابی
ـ پارێزگاى هەڵەبجە: ١,٧٥٢ قوتابی
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان: ٤,٧٨٥ قوتابی
ڕێژەى دەرچوون:
بە پێى وتەی جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە، كۆمه‌ڵێك ڕێكار و ڕێنمایی نوێش گیراوەتە بەر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نی ته‌كنیكی و تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و هەروەها لەسەر ڕێژەى دەرچوونیش گوتى: ڕێژە ئێمه ناتوانین ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه له چاو ساڵی پارا چۆن بووه، چونكه پێویسته تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می ئه‌زموونه گشتییه‌كانی هه‌ر یه‌كێك له قۆناغه‌كانی زانستی، وێژەیی، پیشه‌یی و ئیسلامی ته‌واو ببن. ئه‌و ڕێژەیهی كه هه‌بووه له ساڵی پار و له‌سه‌ر ئاستی گشتیی ڕێژەی ده‌رچوون لە هه‌ردوو خول به پێی ئه‌زمووندار له به‌شی زانستی له ٥٨،٥% بووه و له كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی كه به‌شدارییان كردبوو له خولی یه‌كه‌م، ڕێژەی ده‌رچوون به پێی بابه‌تی زانستی و لە بابەتەکان بەم شێوەیە بووە:
ـ له بابەتى زینده‌وه‌رزانی ڕێژەی ده‌رچوون ٧٤% بووه.
ـ لە بابەتى زمانی كوردی ڕێژەی ده‌رچوون ٦٧% بووە.
ـ لە بابەتى بیرکارى ڕێژەی ده‌رچوون ٤٢% بووە.
ـ لە بابەتى زمانی عەرەبی ڕێژەی ده‌رچوون ٦٧% بووە.
ـ لە بابەتى کیمیا ڕێژەی ده‌رچوون ٦٢% بووە.
ـ لە بابەتى زمانی ئینگلیزی ڕێژەی ده‌رچوون ٥٨% بووە.
ـ لە بابەتى فیزیا ڕێژەی ده‌رچوون ٧٣% بووە.
ـ لە بابەتی توركمانی ڕێژەی ده‌رچوون ٦٣% بووە.
ـ لە بابەتى سریانی ڕێژەی ده‌رچوون ٨٤% بووە.
هەروەها لە بەشى وێژەییش ڕێژەى دەرچوون بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ لە بابەتى مێژوو ڕێژەی ده‌رچوون ٧٨% بووە.
ـ لە بابەتى زمانی كوردی ڕێژەی ده‌رچوون ٥٣% بووە.
ـ لە بابەتى بیرکارى ڕێژەی ده‌رچوون ٨٧% بووە.
ـ لە بابەتى زمانى عەرەبی ڕێژەی ده‌رچوون ٧٥% بووە.
ـ لە بابەتى ئینگلیزى ڕێژەی ده‌رچوون ٢٢% بووە.
ـ لە بابەتى ئابوورى ڕێژەی ده‌رچوون ٧٦% بووە.
ـ لە بابەتى جوگرافیا ڕێژەی ده‌رچوون ٨٣% بووە.
ـ لە بابەتی توركمانی ڕێژەی ده‌رچوون ٠% بووە.
ـ لە بابەتى سریانی ڕێژەی ده‌رچوون ٩٧% بووە.
ئامارى گزیکردن
وەک سەرجەم ئەزموونەکانى دونیا، دیاردەى گزیکردن شتێکى باو بووە لە نێو قوتابیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و بە پێى لێدوانى جێگیرى بەڕێوەبەرى گشتى ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە، لە هەرێمى کوردستان ئەمە نەبووەتە دیاردەیەکى باو و بەربڵاو، چونکە ڕێکارى تایبەت گیراونەتەبەر بۆ ئەم مەبەستە. بۆیە ڕێژەى گزیکردن لە خوولى یەکەم ١١١ حاڵەت بووە کە بەم شێوەیە بوون:
ـ له به‌شی زانستی ٤٩ حاڵەت
ـ له به‌شی وێژەیی ٦١ حاڵەت
ـ له به‌شی پیشه‌یی حاڵەتێک
ـ له به‌شی خوێندنی ئیسلامی هیچ حاڵەتێک نەبووە.
ڕێژەى بەشداربووان لە خوولى دووەم:
سه‌باره‌ت به به‌شداری قوتابیان له خولی دووه‌م بۆ هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له بابه‌تی زانستی بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ له بابه‌تی زینده‌وه‌رزانی ڕێژەى بەشداربووان ٢٦% ـبووە.
ـ له بابه‌تی زمانی كوردی ڕێژەى بەشداربووان ٣٣% بووە.
ـ له بابەتى بیركاری ڕێژەى بەشداربووان ٥٨% بووە.
ـ له بابەتى زمانی عه‌ره‌بی ڕێژەى بەشداربووان ٨٧% بووە.
ـ له بابەتى كیمیا ڕێژەى بەشداربووان ٣٨% بووە.
ـ له بابەتى زمانی ئینگلیزی ٤٢% ـیە.
ـ له بابەتى فیزیا ڕێژەى بەشداربووان ٢٧% ـیە.
ـ له بابەتى توركمانی ڕێژەى بەشداربووان ٣٧% ـیە.
ـ له بابەتى سریانی ڕێژەى بەشداربووان ١٦% ـیە.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شداری قوتابیانی بەشى وێژەیی له خولی دووه‌م بەم شێوەیە بووە:
ـ له بابه‌تی مێژوو ڕێژەى بەشداربووان ٢٢% بووە.
ـ له بابەتى زمانی كوردی ڕێژەى بەشداربووان ٤٧% بووە.
ـ له بابەتى بیركاری ڕێژەى بەشداربووان ١٣% بووە.
ـ له بابەتى زمانی عه‌ره‌بی ڕێژەى بەشداربووان ٢٥% بووە.
ـ له بابەتى ئابووری ڕێژەى بەشداربووان ٢٤% ـیە.
ـ له بابەتى زمانی ئینگلیزی ڕێژەى بەشداربووان ٧٨% ـیە.
ـ له بابەتى جوگرافیا ڕێژەى بەشداربووان ١٧% ـیە.
ـ له بابەتى توركمانی ڕێژەى بەشداربووان ١٠٠% ـیە (لێرەدا ژمارەى قوتابیان ٥ کەس بووە).
ـ له بابەتى سریانى ڕێژەى بەشداربووان ٣% ـیە (لێرەدا٩٧%ى قوتابیان دەرچوونە).