عه‌بدوڵا محه‌مه‌د سورچی : پارتی وه‌كو دایك وایه‌ بۆ میلله‌ت و هه‌موو كورپه‌كانی خۆی خۆش ئه‌وێت

عه‌بدوڵا محه‌مه‌د سورچی، كه‌ جوامێرێكی خانه‌دان و كوردپه‌روه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌، له‌ ئیتالیا ده‌ژیێت، یه‌كێكه‌ له‌و پیاوانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ ده‌م به‌ خه‌نده‌یه، بۆ چركه‌یه‌كیش ڕێبازی پارتی و بارزانیی له‌بیرنه‌كردووه‌ و ده‌ڵێت: “من وه‌كو قوتابییه‌كی ڕێبازی پارتی و بارزانی ئاماده‌م خوێنی خۆم بڕژێنم له‌پێناو كوردستان و پارتی و بارزانیدا”. ده‌شڵێت: ” جه‌نابی “شێخ سه‌یوان بارزانی” نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیی كوردی داوه‌ به‌ڵكو یارمه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كی داوه‌”.

“عه‌بدوڵا محه‌مه‌د عەبدوڵا”، رێکەوتی ‌10ـی5ـی 1966 له‌ ناحیه‌ی هه‌ریر، له‌ خێزانێكی كوردپه‌روه‌ر و نیشتیمان په‌روه‌ردا له‌دایكبووه؛مام (ئه‌حمه‌د هه‌ریری)ـی مامی‌، ‌ساڵی 1963 له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پارتیدا و له‌سه‌ر ڕێبازی پارتی و بارزانی شه‌هیدبووه‌ و، باوكیشی ئه‌ندامی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ له‌ ناحیه‌ی هه‌ریر. هه‌موو كاتێكیش خۆی به‌ پارتی زانیوه‌ و پێشمه‌رگایه‌تیی كردووه‌ و هه‌میشه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ “عه‌بدوڵا” جێگه‌ شانازی بووه‌، هه‌میشه‌ له‌ ئه‌وروپا خۆی وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌ژماركردووه‌ وه‌كچۆن پێشتر پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و ده‌شڵێت: ” له‌ هه‌ر كوێیه‌كی جیهان بم هه‌ر له‌سه‌ر ڕێبازی پارتیم،‌ و به‌خانه‌وه‌ده‌شه‌وه‌ له‌ سه‌ر رێی رێبازی پارتی و بارزانین.
گوتیشی:”ڕیبازی پارتی و بارزانی له‌ باوباپیرانمانه‌وه‌ بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ و تا مردنیش ئه‌و رێبازه‌ به‌رناده‌ین، ئێستاش خۆم ئه‌ندامم له‌ رێكخراوی قه‌ڵای پارتی و هه‌روه‌ها له‌ ئیتالیاش ئه‌ندامی حزبی پارتیم.
به‌مجۆره‌ باسی له‌ چوونی بۆ ئه‌وروپا كرد و گوتی: “له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ هاتوومه‌ته‌ ئه‌وروپا و زۆر مه‌ینه‌تی و ناخۆشیم بینی تا گه‌یشتمه‌ ئیتالیا‌ و هه‌ر له‌وێوه‌ خزمه‌تی ڕێبازی پارتی و بارزانیم كردووه‌، هۆی مانه‌وه‌م له‌ ئیتالیا ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌جددی وڵاتێكه‌ كوردی خوش ویستووه‌ و هه‌میشه‌ خۆی به‌ دۆستی كورد داناوه‌ و رێزی له‌ كورد گرتووه‌.
باسی له‌ویش كرد: “له‌ ئیتالیا هه‌ندێك له‌ كه‌سانی كورد و عه‌ره‌ب، به‌ فرتوفێڵكردن پاره‌ی خه‌ڵك ده‌خۆن كه‌ ناویان خراپ بووه‌، كه‌ هیوام وایه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دێنه‌ ئیتالیا خۆیان كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن نه‌ك پاره‌ی خۆیان به‌هه‌ده‌ربده‌ن و بیده‌نه‌ ده‌ستی كه‌سانێك كه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ بكه‌ن.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، جه‌نابی “شێخ سه‌یوان بارزانی”كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵ سه‌فیره‌ی كوردبوو له‌ ئیتالیا نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیی كوردی داوه‌ به‌ڵكو یارمه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كی داوه‌؛ رەنگە‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ سه‌فیر له‌و وڵاته‌ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم، گوتی: ” په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كاتێك كوردستان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، من وه‌كو قوتابییه‌كی ڕێبازی پارتی و بارزانی ئاماده‌م خوێنی خۆم برژێنم له‌پێناو كوردستان و پارتی و بارزانیدا.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، تا ئێستا هیچ داوایه‌كی له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌كردووه‌، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌رچی داواكاریشم له‌ پارتی هه‌بووبێت شه‌رمم كردووه‌ داوا بكه‌م.
عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌: “ڕێبازی پارتی و بارزانی رێبازێكی مێژووییه‌ و هه‌میشه‌ توانیویه‌تی كوردستان بپارێزێت و خزمه‌تی گه‌لی كورد بكات و كه‌رامه‌تی كورد له‌ده‌ستی دوژمنان بپارێزیت و هه‌میشه‌ش به‌ به‌رزی و خۆڕاگری بمێنێته‌وه‌.وه‌كخۆی ده‌شڵێت: “ڕێبازی پارتی و بارزانی وه‌كو ڕه‌شماڵێكه‌ كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ زمان و ئایینه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ توانیویانه‌ بحه‌سێنه‌وه‌‌ له‌ ژێر ئه‌و ڕه‌شماڵه‌.
سه‌باره‌ت به‌ عه‌شیره‌تی سورچی، گوتی:”عه‌شیره‌تێكی به‌وه‌فا و میواندۆست و كوردپه‌روه‌رن، زۆربه‌ی زۆریان له‌سه‌ر رێبازی پارتی و بارزانیدان.
له‌كۆتاییدا، باسی له‌ویش كرد كه‌ زۆرجار كه‌سانێك هه‌ن به‌ناو حزبێك دروست ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌كو پارتی، ئه‌وانه‌ كه‌سانی نه‌فامن و واباشتره‌ بچنه‌ ژێر ئه‌و ڕه‌شماڵه‌ كه‌ پارتی، چونكه‌ پارتی وه‌كو دایك وایه‌ بۆ میلله‌ت و هه‌موو كورپه‌كانی خۆی خۆش ئه‌وێت.