ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆى ساز ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/8/2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.

کۆبوونەوەکە دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، کە یەکەمیان خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەربەست و کێشەکان و پێشنیار و چارەسەر بۆیان.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێ کراون، یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان لە داشبۆردی پڕۆژەکان کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کاری لەسەر کراوە.

ھەواڵی زیاتر