پۆلیسی هەولێر ..دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزیکردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ئـ. م. و.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی لاپتۆپێک و بڕێک پارە و کەلوپەلی گرانبەها لەنێو ئۆتۆمبێلەکان لە گەڕەکی نەورۆز.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست کرا، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخرێت و ڕەوانەی دادگە بکرێت

ھەواڵی زیاتر