وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەم ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندى یاوەریان كرد.‏

لە دیدارێكدا کە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و نەسرووڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئامادەبوون، لەبارەى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ‏ئاسانكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ‏هەردوولا و هاتوچۆی زیارەتكارانی ئێران بۆ شوێنە ئاینییە پیرۆزەکانى عێراق ‏لە دەروازە سنوورییەكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، تاوتوێ كران.‏

شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان نیشان دا و جەختیان ‏لە بەرەوپێشبردنی زیاترى پەیوەندییەكان كردەوە، هەروەها ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ زیاتر ‏بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، لەوبارەیەشەوە دووپاتیان کردەوە کە هەموو هەوڵێك دەدەن و هه‌موو ‏ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن‏