چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی