زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی ئاكرێ خەرج دەكرێت 

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 548 ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 100٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێیە و لەسەر پلانی  ساڵی 2022 بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ خەرج دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و چاككردنی شەقام و ڕێگەوبان دەبێت و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆ لە سنووری شارەوانیی ئاكرێ دەكات.

ھەواڵی زیاتر