ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەستکەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆببنەوە و پرسی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی داهاتوو، پرسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردن و راپرسی مژاری سەرەکی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بێت.