پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لیژنه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌ هه‌ولێر.. به‌نزینی حكوومی 800 دیناری ئێستا به‌ كوالێتییه‌كی زۆر باش له‌ وێستگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ. 

سالار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌ هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌نزینی حكوومی 800 دیناری جۆره‌كه‌ی چاككراوه‌ و ئێستا به‌ كوالێتییه‌كی زۆر باش له‌ وێستگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رچاوه‌ی به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌كه‌ پاڵاوگه‌ی لانازه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ وێستگه‌كانی شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێ.

ڕۆژانه‌ له‌ناو شاری هه‌ولێر زیاتر له‌ 20 به‌نزینخانه‌ ئه‌و به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌ی كه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی لاناز به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتییان ده‌كات.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد بۆ جیاكردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌كان له‌ به‌نزینخانه‌كانی تر به‌ تابلۆكه‌ی بیناسنه‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-