چیای برزووت لەلایەن فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانەوە بۆردوومانکرا

      

چیای برزووت
چیای برزووت

ئەمرۆ دووشەممە (22ـی ئابی 2022) کاتژمێر 10:10 خوولەکی بەیانی لەلایەن فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانەوە چیای برزووت لە سنووری گوندی (قامیش)ی سەر بە قەزای ماوەت بۆردوومانکرا.

کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، وەک ئیدارەی قەزای ماوەت نیگەرانین لە دووبارەبوونەوەی بۆردوومانەکان بۆ سەر سنوورەکانمان.

تائێستا ھیچ لایەنێك بە فەرمی بۆردومانەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لەماوەى سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە چەند جارێك بۆردومانی سنووری قەزای ماوەت کراوە. 

ھەواڵی زیاتر