چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مه‌خمور: به‌هه‌وڵی پارتی جووتیارانی كوردو عه‌ره‌ب سوودمه‌ند ده‌بن لە پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی

به‌پشتیوانی و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامییه‌كانی لقی 23 ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب له‌پرۆژه‌یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بن . 

لقی 23 ى قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگاری موسڵ له‌سه‌ر لیستی پارتی و ئه‌ندامانی فركسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، توانرا كاربكرێت بۆ جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی مه‌خموور و قه‌راج و كه‌ندێناوه‌ و گوێڕ و مه‌لا قه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوود مه‌ند بن له‌وه‌رگرتنی پێداویستی كشتوكاڵی و به‌شداربوونیان  پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵ له‌سنووره‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت. 

جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی لق و جێگری پارێزگار و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆیان ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ جووتیارانی ناوچه‌كه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌م ناوچانه‌ش به‌ر سوودی پڕۆه‌ژه‌كه‌ كه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی جووتیاران.