ده‌قی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سووپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هه‌روه‌ك پێشتریش ئێمه سه‌ردانی چه‌ندین وه‌زاره‌تمان كرد، له به‌رنامه‌ماندایه سه‌ردانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین و به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك هه‌م به‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا چی كراوه و بۆ ماوه‌ی داهاتووش به‌رنامه‌كان چین و چۆن ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه هاوكاری یه‌كدی بكه‌ین بۆ باشتر خزمه‌تگه‌یاندن به هاووڵاتیان.
سووپاسی ئێوه ده‌كه‌م بۆ ماندووبوونتان و ئه‌و خزمه‌ته‌ی كردووتانه له ماوه‌ی رابردوو، ده‌زام زه‌حمه‌تی زۆرتان كێشاوه.
بابه‌تی كاره‌با به‌ستراوه‌ته‌وه به زۆر بابه‌تی ژیانی هاووڵاتیانه‌وه، چ له رووی ژیانی رۆژانه، یاخود پێشكه‌وتنی ئابووری و زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی دیكه، به‌ستراونه‌ته‌وه به بابه‌تی كاره‌با. بۆیه ئه‌و بابه‌ته زۆر سه‌ره‌كی و گرنگه، ئێمه هه‌رچی بكه‌ین، ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین.
هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی بۆ تا ئێستا نه‌كراوه، كاره‌بای هه‌میشه‌یی دابین بكرێت، زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی رابردوو.
لێره پرسیارێك ده‌خه‌مه‌ڕوو، دوای راپه‌ڕین، ئه‌وه‌ی من بیستوومه، ئه‌و كات 300 تا 350 مێگاوات كاره‌با نه‌بووه، له هه‌موو كوردستاندا، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كاره‌باكه، زیاتر به‌نداوه‌كان بوون. به‌ڵام ئێستا 3000 تا 3500 مێگاوات كاره‌با هه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر به‌راوردی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه بۆ ئێستا بكه‌ین، له 350 مێگاواته‌وه به‌ره‌و 3500 مێگاوات چووین، ئایا ژماره‌ی دانیشتوانیش ئه‌وه‌نده زیاد بووه؟، كه‌واته بۆچی دوای ئه‌و هه‌موو مێگاواته‌ی زیاد كراوه، بۆ هێشتا كاره‌با به‌شی هه‌موو هاووڵاتیان ناكات، یاخود بۆ 24 كاتژمێر نییه، چونكه پێشتر 350 مێگاوات به‌شی هه‌موو شتی ده‌كرد؟! پرسیاره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌قه هاووڵاتی بزانێت له دوای راپه‌ڕینه‌وه بزانێت چی كراوه و چی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه؟ له‌وانه‌یه هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ڵسه‌نگاندنێكی دیكه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ژماره و واقیع كراوه، ده‌بێت بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له 1991 ه‌وه تا ئێستا له 350 مێگاواته‌وه بۆ 3500 مێگاوات كاره‌بای زیاد كردووه، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌وه‌نده زیادی نه‌كردووه، هه‌قیقه‌تێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه رێژه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با له لایه‌ن هاووڵاتیان زیاد بووه، نه‌وه‌ك دانیشتوان به‌و رێژه‌یه زیاد نه‌بووه، له‌وانه‌یه هه‌ریه‌كێك له‌ماڵ چه‌ند گڵۆپ و ته‌له‌ڤزیۆن و یهخچاڵێكی هه‌بووبێت، ئێستا به‌كارهێنانی كه‌رسته‌ی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ر ماڵێك زۆر زۆر زیاتر بووه، له چاو جاران، دووه‌م، كارگه‌كانی پیشه‌سازی و ئیشكردن زۆر زیادیان كردووه و كاره‌بای زۆر به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، كه له كوردستان روویانداوه. بۆیه داوای به‌كارهێنانی كاره‌با زۆر زیاتره له رێژه‌ی زیادبوونی هاووڵاتیان.
شتێكی دیكه‌ش هه‌یه، پێم وایه پێویسته گرنگی پێ بدرێت، له راگه‌یاندنه‌كان و وه‌زاره‌ت خۆیشی له‌سه‌ری بوه‌ستێت، به‌كارهێنانی زیاده و به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌بایه. زۆرجار خه‌ڵك هه‌یه، به‌داخه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت گڵۆپه‌كانی به‌كارده‌هێنێت و شه‌وان پێویستی پێی نییه نایانكوژێنێتهوه، ئه‌و كولتووره زۆر جێگیر نه‌بووه، كه خه‌ڵك كاره‌با به‌هه‌ده‌ر نه‌دات. ئه‌مه‌ش هیوادارم له به‌رنامه‌كانی راگه‌یاندن و له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تدا هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین و داوا له هاووڵاتیانیش بكه‌ین، یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ی پێویست نه‌بێت به‌كاری نه‌هێنن، چونكه له ئه‌نجامدا ئه‌و كاره‌بایه بۆ خۆیانه.
جه‌نابی وه‌زیر سێ حاڵه‌تی باسكرد، به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و دابه‌شكردنی كاره‌بایه، به‌ڵام خاڵی چواره‌میش كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌بایه. لێره‌دا ئێمه كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه. ده‌زانم و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ئاگادارم كه له‌م كابینه‌یه گرنگییه‌كی زۆر به درووستكردنی ژێرخانی گه‌یاندنی كاره‌با دراوه. پێشتر ئه‌و هێڵانه‌ی به‌كارده‌هاتن، ره‌نگه له‌و ئاسته نه‌بووبن، درووستكردنی ژێرخانی گه‌یاندنی كاره‌با كێشه‌ی زۆر زیاتری درووستده‌كرد ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرابا. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و به‌رنامانه‌ن، كه له كارنامه‌ی چاكسازی كابینه‌ی حكومه‌تدا گرنگی پێدراوه. درووستكردنی ئه‌م ژێرخانه له‌وانه‌یه خه‌ڵك نه‌یبینێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئێره و ژێرخانه‌كه درووستكراوه.
پرسی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ستراوه‌ته‌وه به پرسی سووته‌مه‌نی. پێشتر زۆربه‌ی پشتبهستنهكه به نه‌وت بووه، كه نرخیشی به‌رزبوو، غاز كه‌مبوو، به‌نداوه‌كانمان به هۆی بێ‌بارانی و په‌ككه‌وتن و دواكه‌وتنی سیستمهكانیانهوه نه‌مانتوانیوه نه به‌نداوی نوێ درووست بكه‌ین و ئه‌وانه‌ی هه‌شن به بڕی پێویستی خۆیان كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن. واته كه‌موكورتییه‌ك له‌وه‌دا هه‌بووه، نرخی سووته‌مه‌نیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زۆر بوو، ئێستا خه‌ریكه كار له سیستمی جێگره‌وه ده‌كرێت، ئه‌ویش گازی به‌هه‌ده‌ر چووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و گازه‌ی له شوێنه‌كانی دیكه، داوامان كردووه، به‌رهه‌م زیاد بكرێت، هیوادارین ئه‌و گازه دواتر زۆربه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌موو كوردستان به‌كاربێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌م نرخی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبكه‌ینه‌وه و ئاستی به‌رهه‌می كاره‌با زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی 24 كاتژمێر كاره‌بامان بۆ دابین بكات و ئه‌گه‌ر زیادیشی كرد، بدرێته شوێنه‌كانی دیكه وه‌ك عێراق.
بۆ گه‌یاندن و دابه‌شكردنی كاره‌با كارێكی باشتان كردووه، به تایبه‌تی سیستمی زیره‌كتان داناوه، ئه‌و سیستمه بۆ ئه‌وه‌یه به‌خه‌ساردان و به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌م سیستمه بۆ رێكخستن و كۆنترۆڵی كاره‌بایه، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد ناكات، به‌ڵام رێگره له به‌هه‌ده‌ردانی.
پرسی كۆكردنه‌وه‌ی داهات كێشه‌ی گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ش له هه‌موو كوردستان وه‌ك یه‌ك نییه. پێشتریش كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن هه‌وڵێكی وا بده‌ین ئه‌م داهاته بگه‌ڕێته‌وه؟ هیوادارم ئه‌م خاڵه له راگه‌یاندن بۆ هاووڵاتیان روونبكرێته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م كابینه‌یه، حكومه‌ت هیچ باج و رسوماتێكی له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد نه‌كردووه. ته‌نیا ئه‌وه‌ی هه‌یه، ده‌یه‌وێت رێكیبخاته‌وه، ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر هاووڵاتی له‌به‌كارهێنانی كاره‌با، هه‌قه یارمه‌تی حكومه‌تی خۆی بدات و ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌بای زیاتر به‌رهه‌مبهێنێت. له زۆربه‌ی شوێنی دنیا، كاره‌با وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاته بۆ حكومه‌ت، به‌داخه‌وه لای ئێمه پشتیوانی حكومه‌ت بۆ هاووڵاتی ئه‌وه‌نده زۆره، كه خه‌رجی كاره‌با زۆر له داهاتی كاره‌با زیاتره. ئه‌مه واده‌كات فشارێكی زۆری ماددی بكه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت، كه له‌كاره‌با خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هاووڵاتی یارمه‌تی خۆی بدات و یارمه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با كه‌متر به‌كاربهێنێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌رییه‌تی بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و كات حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یه وه‌به‌رهێنانی پێبكات له كه‌رتی كاره‌با و كاره‌بای زیاتریش به‌رهه‌م بهێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بینین، هاووڵاتی پاره‌ی خۆی هه‌ر ده‌دات، پاره‌ی زۆرتر ده‌دات به مۆلیده‌ی كه‌سیی، ئه‌وانه‌ی كه له‌وانه‌یه دوو سێ ئه‌وه‌نده‌ی نرخی گرانتر بێت له كاره‌بای حكومه‌ت. ئاماده‌یه ئه‌وه بدات، به‌رگه‌ی دووكه‌ڵ و ده‌نگه‌كه‌شی ده‌گرێت، به‌ڵام ئاماده نییه نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه، بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه، كه كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وامی 24 كاتژمێری به بێ دووكه‌ڵ و زه‌حمه‌ت و منه‌تی ئه‌م و ئه‌وی بۆ دابین ده‌كات.
پێویسته ئه‌و خاڵانه بۆ هاووڵاتیان روونبكرێنهوه، كه حكومه‌ت لێره‌یه خزمه‌تی هاووڵاتی بكات، پارێزگاری له مافی هاووڵاتی بكات و پێداگیری له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بكات، خه‌ڵكێكی دیكه ده‌یه‌وێت بۆشاییه‌ك له نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتی درووست بكات، پێویسته روون بكرێته‌وه و خه‌ڵك متمانه‌ی به حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت و بزانێت حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكه و له خزمه‌تی خه‌ڵكه. رێگه‌ش بگرێت له‌وه‌ی خه‌ڵكێكی هه‌لپه‌ره‌ست و به‌رژه‌وه‌ندخواز بێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، خه‌ڵك له حكومه‌ت تووڕه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێن خۆیان بكه‌نه به‌دیلی حكومه‌ت و وا خۆیان پیشانده‌ن، ئه‌وان له خه‌می خه‌ڵكدان.
ئێوه له رووی ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌وه چی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له رووی راگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی خه‌ڵكیش، ئێوه زیاتر له هاووڵاتیان نزیك بن و روونی بكه‌نه‌وه ئه‌و شتانه‌ی ده‌یكه‌ن بۆ ده‌یكه‌ن و ئامانجتان چییه. هیوادارین بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین. راسته له وه‌رزێك بۆ وه‌رزێك خواست له‌سه‌ر كاره‌با جیاوازه، زستان له‌به‌ر سه‌رما، خه‌ڵك سوود له كاره‌با وه‌رده‌گرێت بۆ دابینكردنی گه‌رما، ئه‌مه‌ش كارێكی هاوبه‌شه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، ته‌نانه‌ت له درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و خانووبه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه به‌كاربهێنن، كه كه‌متر كاریگه‌ری سه‌رما و گه‌رمای له‌سه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی هه‌وای ژووره‌وه به‌و كه‌رستانه بكرێت، كه كه‌مترین پێویستی به به‌كارهێنانی كاره‌با بێت بۆ ساردی و گه‌رمی.
له لایه‌كی دیكه‌وه پێویستییمان به‌وه‌یه، ئێمه به‌جددی بیر له وزه‌ی سه‌وز بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی كه له وزه‌ی خۆر و ئاو و هه‌وا به‌رهه‌مدێت. هه‌ر جۆرێك له‌و وزه‌یه، كه پێویسته بیر له جێگره‌وه‌كان بكه‌ینه‌وه و چۆن بتوانین هه‌نگاو بۆ ئه‌و بوارانه بنێین. پێم وایه شتی باش ده‌ستپێكراوه.
ئێمه به‌رنامه‌مان زۆره، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانیش، به‌شێكی دیكه له به‌كارهێنانی گاز، هیوادارین بتوانین سیستمێكی نێتۆركی گازی بۆ هاووڵاتیان درووست بكه‌ین، بتوانن بۆ گه‌رما سوود له گاز وه‌ربگرن، نه‌ك كاره‌با و هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌كارهێنانی داریش بۆ سووتان كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌مه هه‌مووی له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدایه، هه‌روه‌ك باسم كرد، به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی پێویسته كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.