بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوە دەنگۆیەک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوە دەنگۆیەک ڕوونکردنەوە دەدات کە گوایە لە کاتی دەرهێنانی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێویست بە کارتی زانیاری ناکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەم دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە پەیجێک سەبارەت بە کارتی زانیاری لە کاتی دەرهێنانی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی پاسپۆرت هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە کارتی زانیاری نییە، هەڵەیە و بەڵکو بە پێچەوانەوەیە.

ڕاشیگەیاند: لەدوای پێویستی بوون بە بەڵگە فەرمییەکان وەک (ناسنامە و ڕەگەزنامە)یاخود کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێویستە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردۆتەوە کە ئه‌و هاووڵاتییانە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، کارتی زانیاریەکەی سەر بە چ پارێزگایەک بێت پێویستە لە هەمان پارێزگا مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆڕت بکات، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق وەک ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هاووڵاتییەکانی دانیشتووی پارێزگاکانی هەرێم پێویستیان بە کارتی زانیاری پارێزگاكه‌یان هەیە، لەگەڵ پشتگیری موختاری ئەو گەڕەکەی کە هاووڵاتییەکە له‌ هه‌رێمی كوردستان لێی نێشتەجییە بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت

ھەواڵی زیاتر