مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی داڕمانی گردێكمان له‌سه‌ر مه‌زاری قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی له پارێزگای كه‌ربه‌لا پێ گه‌یشت، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و هه‌روه‌ها گیرخواردنی به‌شێكی دیكه‌ش له‌ژێر پاشماوهكاندا”.
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند “پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردووان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین”.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا” هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانییه‌وه ئاماده‌یه هه‌موو جۆره پاڵپشتی و هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی گه‌له‌كه‌مان له پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز بكات”.
جێی باسه دوێنێ شه‌موو له قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی كه شوێنێكی پیرۆزی مه‌زهه‌بی شیعه‌كانه و ده‌كه‌وێته دووری 30 كیلۆمه‌تر له باشووری پارێزگای كه‌ربه‌لا، گردێك داڕما و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان سه‌ردانیكه‌ری مه‌زارگه‌كه كه‌وتنه ژێر خۆڵ و پاشماوه‌كان و بریندار و گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ش تا ئێستا گیریان خواردووه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنیان به‌رده‌وامن.