دەست بەسەر بڕی 390 گرام لە ماددەی هۆشبەردا گیرا  

دوای بەدواداچوون و چاودێریەكی ورد لەڕێكەوتی 20 / 8 / 2022 لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سۆران سەربە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 390 ) سێ سەد نەوەد گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( كریستاڵ ) لەگەڵ كەل و پەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دوو دانە( تەرازوو ) یەك دانە چەكی جۆری ( دەمانچە ) و لەگەڵ دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بەناوەكانی ( ز ـ ا ـ ت ) و ( ا ـ م ـ ا ) تۆمەتبارەكان ڕەوانەی دادگا كراون پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر