سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گۆڤار ئەنوەر دەکات 

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ كۆچى دوایی هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌ر بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: “سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/8/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ كۆچى دوایی هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌ر، ڕایگه‌یاند: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەرم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەموان ببەخشێت”.

شه‌وى ڕابردوو هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌ر، به‌هۆى نه‌خۆشیی دڵه‌وه‌، له‌ ته‌مه‌نى 44 ساڵیدا له‌ هه‌ولێر كۆچى دوایی كرد.