بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 21- 8 – 2022
كەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیكی سووك زیاتر لەناوچەكانی باشووری هەرێم .
خێرایی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/س هەندێ جار چاڵاك دەبێ بۆ سەروی 30 كم/س
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین / ( 8 – 10 ) كم دەبێت لەناوچەكانی بوونی تۆز وخۆڵ لەنیوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت
سبەی 22- 8 – 2022
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیكی سووك لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری كەمێك زیاد بوونی هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بۆ ماوەیەكی كەم .
پلەكانی گەرما: نزم بوونەوەیەكی كەم بە (1- 2 ) پلە لە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/س .لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری چاڵاك بوونی هەیە بۆ سەروی 40 كم/س بۆ ماوەیەكی كەم بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / ( 7 – 9 ) كم دەبێت . لەكاتی بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ ( 5 – 7) كم دەبێت
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆك : 40
كەركوك : 43
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 39
گەرمیان : 44
بەشی پێشبینی / 21- 8- 2022
previous post