لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار،شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممە 20-8-2022 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەزۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ھەندێک کات و ناوچەش دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور.
راشیگه‌یاندووه، پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە ، لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمی كوردستانیش نزمتردەبنەوە .
ئاراس جەبار،شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە،
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 43 پله، دهۆك 42 پله ، سلێمانی 42 پله ، هه‌ڵه‌بجه 42 پله ، كه‌ركوك 44 پله،
ئیداره‌ی گه‌رمیان 47 پله ، ئیداره‌ی سۆران 41 پله ، ئیداره‌ی راپه‌رین 41 پله.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین، خێرایی با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت لەنێوان 20 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لەناوچە بەرز و شاخاویەکانی سنورەکەدا چالاک‌تر ئەبێت کە خۆی لەبایەکی فێنک و وشکدا دەبینێتەوە.