توشبووێكی كۆرۆنا له شارۆچكه‌ی ئاكرێ، دوای نۆ مانگ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، به‌هۆی به‌رزی فشاری خوێن و شه‌كره‌ی، ئه‌مڕۆ گیانیله‌ده‌ستدا.
لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەهۆی ئەوەی کە پێشتر نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێنی هه‌بوو، ڤایرۆسەکە کاریگەری زۆری لە سه‌ر سییەکانی دروستکردبوو و نزیکەی نۆ مانگه لەسەر تەختی نەخۆشخانە خه‌وێندرابوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای 270 رۆژ مانه‌وه‌ی لە سەر ئامێری هەناسەی دەستکرد، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیه‌كی شارۆچکەی ئاکرێ گیانیلەدەستدا.
دوای کەمبوونەوەی رێژه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی ئەم ساڵەوە، عەبدولڕەحمان تاکە توشبووی ڤایرۆسەکە بوو کە لەناو نەخۆشخانەیه‌كی تایبەت بە کۆرۆنا مابوویەوە.
پێشتریش عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، بە نوێنەرایه‌تی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ناوبراوی کردبوو و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ رەوانەکردنی عەبدولڕەحمان بۆ دەرەوەی وڵات پیشاندابوو، بەڵام لەبەر خراپی دۆخی توشبووەکە و رێنمایی پزیشکان، نەیانتوانی نەخۆشەکە ببه‌نه دەرەوەی وڵات.