ئه‌مشه‌و دوو ژن لە پارێزگای سلێمانی سووتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌ندرووستی یه‌كێكیان به هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ناجێگیره.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راگه‌یاند،کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، ژنێک بە ھەڵە دەبەیەک بەنزینی كردووەتە ناو موبەریدەوە، بەم هۆیەوە موبەریدەکە گڕی گرتووە، ژنەكەی سوتاندووە و دواتریش خوشكێکی ژنەكەشی سوتاندووە.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوو ژنه‌كه گه‌نجن و ته‌مه‌نیان ٢٧ و 30 ساڵانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دۆخی یه‌كێك له ژنه‌كان به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ناجێگیره.